راچڵەکین-
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری
ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی
ئێران کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە هەردوو بەرپرسەکەی عێراق و ئێران کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان
ئەنجامدا و تیایدا قاسم ئەعرەجی رایگەیاند: عێراق بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات خاک
یاخود ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و وڵاتانی تر بەکاربهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد:
بەشداریکردنی عێراق لە لوتکەی شەرم شێخ بە ئامانجی راگرتنی کۆمەڵکوژییەکان بوو لە
غەززە، ئەمڕۆ ناوچەکەمان بەهۆ هێرشەکانی ئیسرائیلەوە دەناڵێنێت و نابێت رێگە بە
پێشێلکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە بدرێت.
هاوکات عەلی لاریجانی
وتی: ژمارەیەک پرسی ئەمنیمان لەگەڵ ئەعرەجی تاوتوێ کرد و پێداچوونەوەمان بۆ ئەو
بابەتانە کرد کە لە کاتی سەردانەکەی پێشووم بۆ بەغدا خستبوومەڕوو.