راچڵەکین-
محەمەد شیاع سودانی
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: گروپە چەکدارەکان بژاردەی ئەوەیان لەبەردەمدایە
بچنە ناو هێزە ئەمنییەکانی عێراق یاخود کاری سیاسی بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: قسەکردن
لەسەر قەرزی دەرەکی لە سەروبەندی هەڵبژاردندا دێت، ئەگەرنا پرسێکی تەکنیکی نییە و
زیاتر لە 13 ملیار دۆلار تێپەڕناکات، کە ئەو بڕەش زۆر لە وڵاتانی ناوچەکان و
جیهانیش کەمترە.
باسی لەوەشکرد: پرسی
نەوتمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان یەکلایی کردووەتەوە کە ماوەی 16 ساڵ بوو بە
هەڵواسراوی مابووەوە، گفتوگۆش لەبارەی داهاتە نانەوتییەکانەوە بەردەوامە کە
کاریگەری لەسەر بەردەوامیی پێدانی مووچەی فەرمانبەران نابێت.