راچڵەکین-
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی
یەکێتی ئەوروپا سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیلدا بە دوور نازانێت.
کایا کالاس بەرپرسی
سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: ئاگربەستی غەززە بارودۆخەکەی گۆڕیوە و
ئەوە بۆ هەمووان روونە، بەڵام ئەگەر گۆڕانکاری راستەقینە لە دەۆخەکەدا نەبینین، بە
تایبەت گەیاندنی هاوکاری پێویست بۆ غەززە، هێشتا سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیل
لەسەر مێزەکە ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێش
راگەیاندنی ئاگربەست یەکێتی ئەوروپا بیری لە رێوشوێنە جیاوازەکان دەکردەوە، لەوانە
خستنە لیستی رەشی هەندێک لە وەزیرەکانی حکومەتەکەی ناتانیاهۆ و سنووردارکردنی
پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئیسرائیل.