راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21- 10- 2025، ئاسمان بەگشتی لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، كاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆ لاوەزەی كە ڕووی لە ناوچەكەمان كردووە (سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی و بەشێك لە ئیدارەی زاخۆ) كاریگەرییەكەی درێژدەبێتەوە بۆسەر بەشێك لە ناوچە سنوورییەكانی پارێزگای هەولێر و شێوازی دابارین بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچر دەبێت، ئەگەری هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییەكانی دهۆكیش هەیە.
سبەی چوارشەممە 22-10-2025، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و لە پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانی باكوور و باكووری ڕۆژئاوا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارینی نمەباران لەسەر ئەو ناوچانە تا دوای نیوەڕۆ.
پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ، كەمێك بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆك : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 25 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 27 پلەی سیلیزی
كەركوك : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی