راچڵەكین -
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڕیار دەدات بە پێدانی ماوەی سێ مانگ بە وەرگرتنی ژمارەی كەسی بێ هاوتا (UPN) لەلایەن خوێندكارانی تازە وەرگیراوی زانكۆكان و داخلكردنیان لە سیستمی ئەلیكترۆنی (ZANKO) بەمەبەستی خۆتۆماركردن.
وەزارەتەكە لە گشتاندنێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە 21-10-2025 بەواژۆی د. توانا نجف، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێری و دارایی، ئاڕاستەی سەرجەم زانكۆ حكومییەكان كراوە، ئاماژەی بەوەكردووە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی خوێندكاران و ڕاییكردنی مامەڵەكانیان بەشێوەیەكی خێراو دروستنەبونی قەڕەباڵغی و بەربەست بۆیان، بە فەرمانی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاردرا؛ بە پێدانی ماوەی سێ مانگ بە وەرگرتنی ژمارەی كەسی بێ هاوتا (UPN) لەلایەن خوێندكاران و قوتابیانی تازە وەرگیراوی زانكۆكان لە سەنتەرەكانی بایۆمەتری و داخیلكردنیان لە سیستمی ئەلیكترۆنی (ZANKO) بەمەبەستی خۆتۆماركردن.