پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس

وەرزش

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1324

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 7:45 خولەکی ئێوارە بە کاتی کوردستان، لە گەڕی سێیەمی قۆناغی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی ئۆڵۆپیاکۆسی یۆنانی دەکات.

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت دوای ئەوەی لە گەڕی پێشوودا لە نێو یاریگای خۆی بەرامبەر بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بە ئەنجامی 2-1 دۆڕا.

کوڕانی هانسی فلیک دەبێت ئەمشەو بەبێ ماندووبوون و زوو کۆتایی بە یارییەکە بهێنن، چونکە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرامبەر ڕیال مەدرید یاریی دەکەن.

بەپێی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، پێکهاتەی پێشبینیکراوی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

گۆڵپارێز: چیزنی.

هێڵی بەرگری: باڵدی ، ئیریک گارسیا ، ئاراوخۆ ، کۆندی.:

هێڵی ناوەند: دی یۆنگ ، کاسادۆ ، پێدری.

هێڵی هێرشبەر: فیرمین لوپێز ، لامین یامال ، ڕاشفۆرد.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن