راچڵەكین-
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، ئۆپراسیۆنێكی زەمینی " شەوانە"یان لەناو خاكی لوبنان ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی یەكەمی 2025 سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، شەوی یەكشەممەی ئەم هەفتەیە ئۆپراسیۆنێكیان لەناوخاكی لوبنان ئەنجامداوە بۆ خاپووركردنی چەند مۆڵگەیەكی سەر بە حیبزبوڵا لە بەشە لوبنانییەكەی شاخی دۆف.
ئەوەش روونكراوەتەوە، ئامانج لە ئۆپراسیۆنەكە رێگریكردن بووە لە بەكارهێنانی ناوچەكە لەلایەن حیزبولا لەداهاتوودا.
ئەوەش لەكاتێدا پێشتر تۆم باراك-ی نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا رایگەیاندبوو، ئەگەر بێتو لوبنان شكستبهێنێت لە داماڵینی چەكی حیزبولا، ئەوە پاشهاتەكانی زۆر مەترسیدار دەبن و ئەگەری زۆرە ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر حیزبوڵا.