بافڵ جەلال تاڵەبانی دەچێتە گەرمیان

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1815

راچڵەكین-

كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی (٢٢٢) یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی یەكەمی 2025 كاروان گەزنەیی- وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، كاتژمێر 4:00 ی پاشنیوەڕۆی سبەینێ چوارشەممە 22ی /10 لەقەڵای شێروانە لەكەلار، بەئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،  كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی (٢٢٢) یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەڕێوەدەچێت.

گەزنەیی دەشڵێت، لە كەرنەڤاڵەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، وتارێك پێشكەش دەكات.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن