زانیاری نوێ لەسەر دووەم كۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پوتین ئاشكرا دەكرێت

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1738


راچڵەكین-

پێگەیەكی ئەمریكی زانیاری نوێ لەسەر كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكاو ڤلادیمێر پوتنی-ی سەرۆكی رووسیا ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی یەكەمی 2025 پێگەی ئاكسیۆس لەزاری بەرپرسانی ئەمریكیەوە بڵاویكردووەتەوە، كۆشكی سپی ڕێوشوێن و كارەكانی تایبەت بە دووەم كۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پوتنی-ی هەڵپەساردووە.

تائێستا هیچ زانیارییەك لەشەر ئەو هەنگاوەی كۆشكی سپی و هۆكاری هەڵپەساردنی ڕێوشوێنەكان ئاشكرا نەكراوە.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت چەند رۆژێك پێش ئێستا ڤیكتۆر ئۆربان سەرۆكوەزیرانی هەنگاریا رایگەیاند، بۆدابست ئامادەكارییەكانی دەستپێكردووە تایبەت بە دیداری نێوان ڤلادیمێر پوتن-ی سەرۆكی رووسیاو دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا.

ئۆربان، كە هاوپەیمانێكی دێرینی ترەمپ-ەو پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ پوتین هەیە رایگەیاند، دیدارە چاوەڕوانكراوەكەی نێوانیان پەیوەستە بە دۆسێی ئاشتی، ئەگەر بێتو ئاشتی بەدی بێت دەبێتە هۆی هاتنە ئاری قۆناغێكی نوێی گەشەی ئابووری لەنێوان هەنگاریاو ئەوروپا.

كۆتایی هەفتەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لە پایتەختی هەنگاریا لەگەڵ هاوتا رووسییەكەی كۆدەبێتەوە" بەبێ ئەوەی كاتەكەی دەستنیشان بكات" ئەوەش دوای پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ پوتین.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن