راچڵەكین -
دەرباز كۆسرەت رەسول رایدەگەیەنێت: یەكێتی كۆڵەكەی سەرەكیی راگرتنی سەرجەم هاوسەنگییەكانە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان، كاتێكیش دەڵێین هێزی تۆین لە بەغداد، ئەمە تەنها دروشم نییە، بەڵكو بەرنامەی كاری یەكێتی بووە، لە قۆناغی داهاتووشدا هەر بەم سیاسەتەوە كار دەكەین.
ئەمڕۆ هەینی 24-10-2025، دەرباز كۆسرەت رەسول، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەشاری هەولێر پێشوازی كرد لە فەرامەرز ئەسەدی، كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارێكدا دوایین پێشهات و پەرەسەندنەكانی پەیوەندیدار بە دۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان، گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ باسی لە گرنگی هەڵبژاردن كرد بۆ راگرتنی هاوسەنگی پەیوەندییەكان لەسەر ئاستی عیراقدا، راشیگەیاند: یەكێتی كۆڵەكەی سەرەكیی راگرتنی سەرجەم هاوسەنگییەكانە، چ لەسەر ئاستی عیراق و چ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.
دەرباز كۆسرەت رەسول وتیشی:" كاتێك دەڵێین هێزی تۆین لە بەغداد، ئەمە تەنها دروشم نییە، بەڵكو بەرنامەی كاری یەكێتی بووە، لە قۆناغی داهاتووشدا هەر بەم سیاسەتەوە كار دەكەین".