جوڵانه‌وه‌ی مردوو
ڕاچڵه‌كین-
ڤیدیۆیه‌ك له نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت هاوڵاتیه‌كی ئه‌نده‌نوسی دوای ئه‌وه‌ی خراوه‌ته ناو گۆڕه‌وه ده‌ستی ده‌جوڵێنێت، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی ڤیدیۆكه‌یان بینیوه باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌هه‌ڵه ئه‌م كه‌سه خراوه‌ته ناو گۆڕه‌وه و پێده‌چێت هێشتا زیندوو بێت.
ئه‌م ڤیدیۆه له 5ی ئه‌م مانگه‌دا تۆماركراوه له شاری مانادۆ له ئه‌نده‌نوسیا و كه‌سوكاری مردوه‌كه دواین ماڵئاوای لێده‌كه‌ن له‌كاتی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی.
ده‌وترێت كه‌سوكاری مردوه‌كه و ئاماده‌بووانی پرسه‌كه تێبینی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان نه‌كردوه و ته‌نها له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی ناشتنه‌كه‌ی ئه‌م دیمه‌نه بینراوه و زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه‌یان بڵاوكردۆته‌وه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ئه‌م كه‌سه نه‌مردوه و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات له تابوته‌كه بهێنرێته و پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن جوڵه‌ی مرۆڤ له‌دوای مردنی هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریه كیمیاویانه‌یه كه به‌سه‌ر جه‌سته‌ی كه‌سی مردودا دێت و بابه‌ته‌كه ئاساییه.