ڕاچڵەکین سپۆرت -
سبەینێ سێشەممە لیڤەرپوول لە گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ میوانداری یانەی ڕیال مەدرید دەکات.
لە ئێستادا ڕیال مەدرید لە ڕیزبەندی پێنجەمی کۆمەڵەکەدایە و لە سێ یارییدا سێ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بە جیاوازی گۆڵ لە خانەی سێیەمدایە، لە کاتێکدا لیڤەرپوول بە شەش خاڵ لە پلەی دەیەمیدایە.
یانەی ڕیال مەدرید هەوڵی دەستەبەرکردنی سەرکەوتن دەدات بۆ ئەوەی پێگەی خۆی لە لوتکەی کۆمەڵەکەدا بپارێزێت و لە پاڵاوتنی ڕاستەوخۆ بۆ قۆناغی 16 سەرکەوێت، لە بەرامبەردا لیڤەرپوول تامەزرۆی ئەوە دەبێت متمانەی خۆی بەدەستبهێنێتەوە دوای زنجیرەیەک شکستی قورس لە چەند هەفتەی ڕابردوودا.
لیڤەرپوول تا ئێستا لە چامپیۆنزلیگ 11 جار ڕووبەڕووی ڕکابەری داهاتووی یانەی ڕیال مەدرید بووەتەوە. ڕیال مەدرید لە 7 یاریدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا یانەی لیڤەرپوول 3 بردنەوەیان بەدەستهێناوە، یەک یاریش بە یەکسانبوون کۆتایی هاتووە.
یانەی ڕیال مەدرید 17 گۆڵی بەرامبەر لیڤەرپوول تۆمارکردووە، لە بەرامبەردا ڕیدز 11 گۆڵیان تۆمارکردووە، کەریم بنزیمە بە 7 گۆڵ گۆڵکاری هەموو کاتەکانی یارییەکانی نێوان هەردوولایە.
شایەنی باسە دوایین جار کە هەردوو یانە ڕووبەڕووی یەکتبوونەتەوە، وەرزی ڕابردوو لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بوو، لیڤەرپوول بە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا. ئەم سەرکەوتنە کۆتایی بە 15 ساڵی بێ بردنەوە هێنا بەرامبەر ڕیال مەدرید.