راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە و لە ناحیەی حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرما تۆماركراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 04-11-2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچەكانی باكوور، هاوكات پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ كەمێك بەرزدەبێتەوە.
سبەینێ چوارشەممە 05-11-2025، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆك : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
كەركوك : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی