هەڕەشەیەكی نوێ لە ئیسرائیلەوە بۆ حیزبوڵا

جیهان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 720

راچڵەكین-

بەرپرسانی ئیسرائیل، حیزبولای لوبنان تۆمەتبار دەكەن بە دەستكردنەوە بە بونیاتنانەوەی ژێرخانی سەربازی لە بەیروت و باكوری رووباری لیتانی.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل (كان) لەزاری بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بڵاویكردووەتەوە:" ئەگەر بێتو حیزبوڵای لوبنانی بەردەوام بێت لە پتەوكردن و بەرزكردنەوەی ئاستی تواناكانی، ئەوا شوێنێكی ئارام نامێنێت بۆ ئەو حیزبە."

راپۆرتەكەی ( كان) ئاماژەی بەوەكردووە:" ئیسرائیل چاودێری تواناكانی حیزبوڵا دەكات لە باكوری رووباری لیتانی و ئەو ناوچانەی تر كەلەژێر كۆنترۆڵیدان، لەكاتێكدا چەند ئاماژەیەك هەن كە ئەو حیزبە كار دەكات بۆ بونیاتنانەوەی سیستمی بەرگری و هێرشبەری خۆی."

لەهەمان كاتدا ئیسرائیل، حكومەتی لوبنان تۆمەتبار دەكات بە كەمتەرخەمیكردن لەبەرامبەر پێشێلكاریەكانی حیزبوڵا و هۆشداریداوە لەوەی :" ئەگەر بارودۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا ناچار تەلئەبیب پەنا بۆ وەڵامی راستەوخۆ ببات."

هاوكات چەند سەرچاوەیەكی دبلۆماسی ئەمریكا بە سكای نیوز-یان راگەیاندووە:" واشنتۆن پشتیوانی لەهەوڵەكانی چەكداماڵینی حیزبوڵاو سەرجەم گروپە لەیاسا دەرچووەكانی لوبنان دەكات" لەهەمان كاتدا ئامادەكاری بۆ هەموو ئەگەرێك كردووە ئەگەر هاتوو حكومەتی بەیروت شكستی هێنا لەو پرۆسەیە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن