راچڵەكین-
بەئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی (٢٢٢) یەكێتیی لە بازنەی دیالە- خانەقین بەڕێوەدەچێت.
كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆی چوارشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2025 بەئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی (٢٢٢) یەكێتیی لە بازنەی دیالە- خانەقین بەڕێوەدەچێت.
گەزنەیی دەڵێت، كەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی (٢٢٢) یەكێتیی لەهۆڵی وەرزشی خانەقین بەرامبەر قائیمقامییەت، بەڕێوەدەچێت و تیایدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی وتارێك پێشكەش دەكات.