ترەمپ هێرشی توند دەكاتە سەر دیموكراتخوازەكانی ئەمریكا

جیهان

20 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 868


راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا هێرش توند دەكاتە سەر دیموكراتخوازەكانی ئەو وڵاتەو تۆمەتباریان دەكات بە وێرانكردنی ئەمریكا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2025 دۆناڵد ترەمپ، لەكۆبوونەوەی لەگەڵ كۆماریخوازەكانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا رایگەیاند:" لەئێستادا داخستنی حكومەت بەفەرمی درێژترین ماوەی داخستنە لە مێژووی ئەمریكادا."

وتیشی:" دیموكراتخوازەكان بەشێوەی خۆكوژی رەفتار دەكەن و وڵاتەكەمان وێران دەكەن.. بەڵام بەبڕوای من هێشتا بەگوێرەی پێویست سەرزەنشت نەكراون."

ترەمپ، هۆشداریدا كە داخستنی حكومی كاریگەری دەبێت لەسەر چەندین كەتلا وەك بازاڕی پشكەكان و كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی :" پێویستە كۆتایی بەداخستنی حكومی بهێنین بەهەر رێگایەك بێت."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن