شارەوانی سلێمانی داوایەك ئاڕاستەی خاوەنی خانووە زیادەڕۆكان دەكات

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 897

راچڵەكین -

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ناوی ئەو هاووڵاتییانە بڵاودەكاتەوەو كە مامەڵەكانیان لەبارەی تاپۆكردنی خانووە زیادڕۆكانیان تەواو بووە، داواشیان لێدەكات سەردانی بەشی موڵكایەتیی شارەوانی بكەن بەمەبەستی زانینی ئەنجامی داواكارییەكانیان.

لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-11-2025، لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە، ئەم هاوڵاتییانەی خوارەوە كە پێشتر داواكارییان پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی كردبوو بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانیان ئێستا مامەڵەكانیان تەواوبووە و بەپێی كۆنووسی لیژنە لاوەكییەكانمان لە شارەوانیی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و بەكرەجۆ و راپەڕین و تاسڵوجە و لەسەر راسپاردەی لیژنەی ناوەندی وەڵامی كۆتایی و یەكلاكەرەوەیان لەلایەن لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی یاسای (ژمارە ٣ ساڵی ٢٠١٩ هەمواركراو) لەسەردراوە (ئیدی بە تاپۆكردن بێت یان بە رەتكردنەوەی تاپۆكردن یان بە قەرەبووكردنەوە)،

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی داوای لەو هاووڵاتییانە كردووە كە ناوەكانیان بڵاوكراوەتەوە، لە رۆژی دووشەممە و دواترەوە سەردانی بەشی موڵكایەتی بكەن لە نهۆمی یەكەمی سەرۆكایەتی شارەوانی بەمەبەستی زانینی ئەنجامی داواكارییەكانیان: 

بۆ بینینی ئەو ناوانەی كە پێشتر بڵاوكراونەتەوە، كلیلكی ئەم بەستەرە بكه:

ناوەكان:

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن