گۆڕانکارییەکی نوێ یارمەتی ئیتاڵیا دەدات لە مۆندیالی 2026

وەرزش

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 885

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەتوانرێت سیستەمی ڕیزبەندی مۆندیالی 2026 لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بگۆڕدرێت بە شێوەیەک کە سوودێکی بەرچاوی بۆ ئیتاڵیا هەبێت.

تۆڕی فۆتبۆڵ میتس داتا بڵاویکردەوە، فیفا بیر لە گۆڕانکاری لە سیستەمی ڕیزبەندی دەکاتەوە، کە لە بەرژەوەندی ئیتاڵیا کاردەکات ئەگەر لە کۆتاییدا لە ڕێگەی پلەی ئۆفەوە سەربکەوێت.

لە ئێستادا ئیتاڵیا لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەیەتی و بە سێ خاڵ لە دوای نەرویجەوەیە، دوو یاریش لە پاڵاوتنەکاندا ماوە. جیاوازی گۆڵی سەرووتری نەرویج +16 وا دەکات پاڵاوتنی ڕاستەوخۆ بۆ ئازۆری زۆر کەم بێت.

ئەگەر ئیتاڵیا پلەی دووەمی بەدەستهێنا، ئەوا بە ناچاری دەچێتە قۆناغی کۆتایی، ئەگەر لە ڕێگەی پلەی ئۆفەکانەوە سەرکەون بۆ مۆندیال، ئەوا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەخرێنە ناو ڕیزبەندی 4 و لەگەڵ تیپەکانی ڕیزبەندی 1 و 2 و 3 دەخرێنە کۆمەڵەیەکەوە.

لە ئێستادا تیپەکان لە سێ ڕیزبەندی یەکەمی تیروپشکی مۆندیالدا لەلایەن ڕیزبەندی جیهانی فیفا دیاری دەکرێت. ئەمەش وایکردووە فیفا بیر لە گۆڕینی یاساکە بکاتەوە بۆ ئەوەی هەموو ڕیزبەندییەکان لەسەر بنەمای ڕیزبەندی جیهانی هەڵبژاردەکان دروست بکەن.

ئەگەر فیفا ئەم گۆڕانکارییە پەسەند بکات، ئەوا ئیتاڵیا لەگەڵ تیپە پلە یەکەکان دەخرێتە ڕیزبەندی یەکەم تەنانەت ئەگەر لە قۆناغی پلەی ئۆفیشدا سەرکەون، بەمەش خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەندێک لە تیپە بەهێزەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال بەدوور دەگرن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن