راچڵەكین-
سەرپەشتیاری كەركوك سەڵاحەدینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، لەم هەڵبژاردنەدا یەكێتی ژمارەی كورسیی و دەنگەگانی زیادیانكردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2025 ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا لە ساڵی 2021 یەكێتیی 3 كورسی بەدەستهێنا، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەی كورسییەكانی بۆ 4 كورسی بەرزبوونەوە، هەروەها بەراورد بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش لەم هەڵبژاردنەدا یەكێتیی نزیكەی 30 هەزار دەنگ زیادی كردووە."
مامەند دەڵێت ئەوەش سەلمێنەری ئەو راستییەیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ هاووڵاتییان و جەماوەرەكەیدا راستگۆ بووە و بەڵێنەكانی خۆی جێبەجێ كردووە.
سەرپەشتیاری كەركوك سەڵاحەدینی یەكێتی جەختدەكات لەوەی حزبەكەی لە خزمەتكردنی كەركوك و پاراستنی خەڵكەكەی بەردەوام دەبێت و هیچ هۆكارێك رایان ناوەستێنیت:" تا دوا هەناسەمان خزمەتیان دەكەین و دڵنیایان دەكەینەوە؛ كەركوك دەكەینە كەركوكێكی گەشەسەندووی نمونەیی و روحی رەوانشاد سەروك مام جەلال ئاسودە دەكەین."