وەزیری دادی عیراق: زیاتر لە 10 هەزار سزادراو ئازاد كراون

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 42

راچڵەكین-

وەزیری دادی عیراق ئاشكرای دەكات زیاتر لە 10 هەزار  سزادراو بە یاسای لێبوردنی گشتیدا ئازادكراون.

"تا ئەمڕۆ 10 هەزار و 434 زیندانی سزادراو لە زیندانەكانی وەزارەتی دادبە پشت بەستن بە یاسای لێبوردنی گشتی ئازادكراون." خالد شوانی  وەزیری دادی عیراق وا دەڵێت.

بەووتەی شوانی،  ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەردەوام ژمارەی ئەو دەستگیركراوانە و ئەو كەسانەی بە كەفالەت ئازادكراون ڕادەگەیەنێت كە دۆسیەكانیان لە قۆناغی لێكۆڵینەوەدا بوە یان لەبەردەم دادگاكانی تاوان بەر لێبوردنی گشتی كەوتون".

وەزیری دادی عیراق، روونیكردەوە،  ئەو ژمارەیەی راگەیەندراوە، تەنها پەیوەندی بەو سزادراوانەوە هەیە كە لەناو زیندانەكانی وەزارەتی داد بون و بەپێی یاسای لێبوردن ئازادكراون.                               

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن