راچڵەكین-
كارەبای سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدەی گەڕەكی بۆ مانگی 11 دیاریكردو دەڵێت، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی كانونی یەكەمی 2025 كارەبای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، بەگوێرەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی تشرینی دووەم، نرخی هەر كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر (46) دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن.
ئەوەش ۆوونكراوەتەوە، سەبارەت بە #موەلیدەی_ستییەكانیش، نرخی كیلۆوات ئاوەڕێك بۆ مانگی تشرینی دووەم بریتییە لە (290) #دینار.
بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (277) دینارە.