راچڵەكین-
داوا لەو ئەو هاووڵاتییانەی سنووری قەزای رانیە دەكرێت كە لە سیستەمی ئەلكترۆنی خۆراك بلۆك كراون، سەردانی بەشی خۆراكی قائیمقامییەتی رانیە بكەن بۆ رایكردنی مامەڵەكانیان.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی كانوونی یەكەمی 2025 قائیمقامیەتی قەزای رانیە لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەكەن كە بەهۆی نەبوونی (كارتی نیشتمانی، بلۆككردنی گەشتیاری و گەڕاونەتەوە كوردستان) لە سیستەمی ئەلكترۆنی خۆراك بلۆك كراون، سەردانی بەشی خۆراك بكەن.
ئەو هاووڵاتییانەی دەكەونەوە سنورەكەیانەوە و ژمارەی فۆڕمەكانیان (287 و 292)ە، سەردانی بەشی خۆراكی رانیە بكەن بەمەبەستی رایكردنی مامەڵەكانیان و چارەسەركردنی كێشەكانیان. وەك لەراگەیەندراوەكەی قائیمقامییەتی قەزای رانیەدا هاتووە.
داوا لەو هاووڵاتیانەش دەكرێت كە لەگەڵ خۆیاندا ئەم پێدوایستیانە ببەن:
-ئەو موبایلەی سیستەمەكەی پێ ئەنجام دراوە.
-كارتی نیشتمانی ئەو هاوڵاتیەی مامەڵەكەی بۆ ئەنجام دەدرێت.
-كارتی زانیاری سەرۆكی خێزان.
-فۆڕمی خۆراك.