پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی بەرشەلۆنە بۆ یاریی بەرامبەر ڕیال بیتیس

وەرزش

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 86

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ کاتژمێر 8:30 ی شەو بە کاتی کوردستان، لە یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە پێشەنگی خولەکە لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ڕیال بیتیس.

لە یانەی بەرشەلۆنە هەریەک لە گاڤی و ئەندرێ تێر شتیگن و دانی ئۆلمۆ و ڕۆناڵد ئاراوخۆ ناتوانن یاریی بکەن، لە ڕیال بیتیس هەرسێ ئەستێرە ئیسکۆ و ئەمرابت و بیلیرین بەهۆی پێکانەوە دووردەکەونەوە.

بەرشەلۆنە چاوی لە بردنەوەیە بۆ ئەوەی جێگای خۆی لە پێشەنگی قایم بکات، هەروەها ڕیال بیتیس دەیەوێت سود لە یارییگا و هاندەرانی ببینێت و بە بردنەوە خۆی لە خانەکانی پێشەوە نزیکبکاتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:

 

گۆڵپارێز: خوان گارسیا.

هێڵی بەرگری: کۆندی ، ئیریک گارسیا ، جیرارد مارتین ، باڵدی.

هێڵی ناوەند: دی یۆنگ ، پێدری ، دروو.

هێڵی هێرشبەر: یامال ، ڕافینیا ، تۆرێس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن