شارەزایەکی کەشناسی: ئەمشەو هەوری سوپەرسێڵ دەگاتە ئاسمانی سلێمانی و گەرمیان

کوردستان

08/12/2025     ژمارەی بینراو 380

راچڵەکین- 

بە وتەی شارەزایەکی کەشناسی، ئەمشەو هەوری سوپەرسێڵ دەگاتە ئاسمانی شاری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند: لە ئێستادا لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بارستە هەورێکی سوپەر سێڵ دروستبووە و جوڵەکردنی لە کاتەکانی داهاتوودا بە ئاڕاستەی ناوچەکانی باکوور و رۆژئاوای گەرمیان و سنووری سلێمان و ناوچەکانی نێوان سلێمانی و کەرکوکە.

ئاماژەی بەوەشکرد: هەورەکە هەورە بروسکەی توند و تەرزە و بارانی بەهێزی لەگەڵدایە، لە ئێستاداوە بە گشتی ناجێگیری کەشوهەوا بەهێزتر دەبێت بەهۆی سەرکەوتنی زیاتری هەوای شێدار لە باکووری دەریای سوورەوە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن