راچڵەكین-
حكومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزە سەربازییەكان و ڕاوێژكارانی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان و عیراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی كانوونی یەكەمی 2025 حكومەتی ئەڵمانیا لەكۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا، پرسی مانەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتەی لە هەرێمی كوردستان و عیراق تاوتوێ كردو لەئاكامدا و بڕیاردرا ئەركی هێزە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە تا 31-1-2027 درێژبكرێتەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا دەڵێت:" درێژكردنەوەی ماوەكە بە هەمان شێوەی پێشوو دەبێت و هیچ گۆڕانكارییەك لە ژمارەی سەرباز و ڕاوێژكارەكان و شێوازی ئەركەكەیاندا ناكرێت."
لەئێستادا بڕیارەكەی حكومەتی ئەڵمانیا چاوەڕێی پەرلەمانی فیدراڵی ئەو وڵاتەیە (بۆندستاگ) تا دەنگی لەسەر بدات و پەسەندی بكات.