راچڵەكین -
لەئەنجامی داڕوخانی دوو باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە وڵاتی مەغریب، 19 كەس گیانیان لەدەستدا و چەندین كەسی دیكەش بریندار بوون.
میدیاكانی مەغریب بڵاویانكردەوە، شەوی رابردوو دوو باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە شاری فاس-ی باكووری ئەو وڵاتە داڕوخان و بەهۆیەوە 19 كەس گیانیان لەدەستدا و 16 كەسی دیكەش بریندار بوون.
تیمەكانی فریاگوزاریی دوای گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەكە، تەرمی قوربانییەكانیان دەرهێنا و بریندارەكانیشیان رەوانەی نەخۆشخانە كرد بەمەبەستی چارەسەر، كە هەندێكیان برینەكانیان سەختە و دۆخی تەندروستیشیان ناجێگیرە.
تائێستا هۆكاری رووخانی ئەو دوو باڵەخانەیە ئاشكرا نەكراوە، هێزەكانی پۆلیسی مەغیب لێكۆڵینەوەیان لەبارەی رووداوەكە دەستپێكردووە.