راچڵەكین -
دوای ئەوەی بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاوەوە، هێڵی كارەبای 33 كەی ڤیی (چەمچەماڵ - شۆڕش) تووشی كێشە بوو، تیمەكانی كارەبای سلێمانی كێشەكەیان چاسەرەكرد و كارەبای ناوچەكەش ئاسایی بووەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، سەرەڕای سەختیی كەشوهەوا، تیمەكانیان توانییان كێشەی هێڵی 33 كەی ڤیی (چەمچەماڵ - شۆڕش) چارەسەر بكەن و هێڵەكە چووەوە باری ئاسایی و كارەبا بۆ ناوچەكە گەڕایەوە.
بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی كە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕشی گرتەوەو لافاو دروستبوو، هێڵی 33 كەی ڤیی (چەمچەماڵ - شۆڕش) تووشی كێشە ببوو.