راچڵەكین -
پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا بەهۆی خراپیی كەشوهەوا، سبەینێ بكرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم خوێندنگا و كۆلێژ و فەرمانگەكانی پارێزگاكە.
رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، رایگەیاند: بەهۆی خراپیی كەشوهەواوە، بڕیارماندا سبەینێ پێنجشەمە 11-12-2025 دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی پارێزگا و خوێندنگا و كۆلێژەكان ڕابگرین، هاوكات تیمە خزمەتگوزارییەكان لە كەركوك بەردەوام دەبن و شانەی قەیران و كارەساتەكانیش لەسەر كارەكانیان دەبن.