لە چەند پارێزگایەكی دیكەی عیراق سبەینێ كرایە پشووی فەرمی

عێراق

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 183

راچڵەكین -

بەهۆی خراپیی رەوشی كەشوهەوا، چەند پارێزگایەكی عیراق بڕیاریاندا سبەینێ بكرێتە پشووی فەرمی بۆ ناوەندەكانی خوێندن.

هەریەك لە پارێزگاكانی نەجەف، بابل، موسەننا و دیوانیە، بڵاویانكردەوە، بەهۆی خراپیی رەوشی كەشوهەوا و هاتنی شەپۆلی بارانبارینی بەلێزمە، بڕیاردرا سبەینێ پێنجشەممە 11-12-2025 بكرێتە پشووی فەرمی بۆ سەرجەم خوێندنگەكان.

پێشتریش، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی خراپیی كەشوهەواوە، بڕیارماندا سبەینێ پێنجشەمە 11-12-2025 دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی پارێزگا و خوێندنگا و كۆلێژەكان ڕابگرین، هاوكات تیمە خزمەتگوزارییەكان لە كەركوك بەردەوام دەبن و شانەی قەیران و كارەساتەكانیش لەسەر كارەكانیان دەبن.

ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بارانبارینی بەخوڕ، هەرێمی كوردستان و زۆربەی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسیی عیراقیش، سبەینێ پێنجشەممە بارانبارینی بەلێزمە شارەكانی باشوور دەگرێتەوەو ئەگەری هەیە ببێتە هۆی هەستانی لافاو.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن