راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 12ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت هەروەها نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت . لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان و ناوچە سنوورییەكان. پلەكانی گەرما بە 1 تـــا 2 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەینێ شەممە 13ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور . لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان. هەروەها لە ناوچە سنوریەكان بەفربارین دەبێت . پێشبینی دەكرێت كاریگەری ئەم شەپۆلە لە كاتەكانی شەودا كۆتایی بێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
كەركوك : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 13 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی