راچڵەكین -
سوپای ئیسرائیل هێرشێكی بۆسەر كەرتی غەززە ئەنجامدا و كەسی دووەمی ناو بزوتنەوەی حەماسی لەناوبرد.
ئەمڕۆ شەممە 13-12-2025، سوپای بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەئەنجامی بۆردومانكردنی پێگەیەك لە شاری غەززەی باكووری كەرتی غەززە، سەركردەیەكی حەماس بەناوی رائید سەعد، كوژرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، سەركردە كوژراوەكەی حەماس بە كەسی دووەمی ناو بزووتنەوەكە دادەنرێت و بەرپرس بووە لە دووبارە پڕچەككردنەوەی هێزەكانی حەماس، هەروەها یەكێك بووە لە پلانداڕێژەرانی هێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەری 2023 بۆسەر شارۆچكەكانی ئیسرائیل.