قوباد تاڵەبانی: چوار بەرپرسی چەمچەماڵ داوای بەخشینینان كردووە

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 125


راچڵەكین-

 جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چوار بەرپرسی چەمچەماڵ داوای بەخشینیان كردووە لە پۆستەكانیان.

قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەی لیكۆڵینەوە لە ڕووداوی لافاوەكەی چەمچەماڵ، كەمتەرخەمی هەبووەو چەند بەرپرسێكی ئیداری كەمتەرخەمیان نواندووە.

وتیشی، لەكۆی پێنج ناو كەلەلایەن لیژنەكەوە ئاڕاستەی كراون، چواریان داوای  بەخشینیان كردووە ئەوانیش، قائیمقامی چەمچەماڵ، سەرۆكی شارەوانی چەمچەماڵ، سەرۆكی شارەوانی شۆِرش، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ.

وتیشی، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆِرش ئامادەنەبوو داوای بەخشین بكات، هەربۆیە ڕێوشوێنی پێویستی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن