باران و بەفر دەبارێت

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 430

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 15ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەكاتەكانی درەنگ ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت بەتایبەتی لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم (پارێزگای دهۆك) لەگەڵ دەستپێكردنی نمە بارانی كەم لەناوچە سنووریەكانی رۆژئاوا .

پلەكانی گەرما بەگشتی نزیك دەبنەوە ناوچە شاخاوییەكان نەبێ كەمێك نزم دەبنەوە بە  (1 – 3) پلە.

سبەینێ سێشەممە 16ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەكاتەكانی بەیانی لەناوچە جیاجیاكانی پارێزگای دهۆك  پاشان كاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەكانی  ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و پارێزگای هەولێر  لەگەل ئەگەری نمە بارانێكی  كەم  لەسەنتەری شاری هەولێر، هەروەها بەفر لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەبارێت بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەكان، پاشان بۆ كاتەكانی درەنگانی شەو كەش سەقامگیر دەبێتەوە. 

پلەكانی گەرما نزم  دەبێتەوە بە ( 3- 5 ) پلە، بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی
دهۆك : 6 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 6  پلەی سیلیزی
كەركوك : 12 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 4 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن