"سبەی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە"

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 107

راچڵەکین- 

میدیای فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە: سبەی سێشەممە هەردوو شاندی دانوستانکاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان جارێکی تر کۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر ئەنجام دەدرێت و تیایدا باس لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئاشراشیکردووە: شاندەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێکدێن لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و رێواز فایەق و ئامانج رەحیم، هەروەها شاندەکەی پارتیش پێکدێن لە هۆشیار زێباری و پشتیوان سادق و دڵشاد شەهاب.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن