راچڵەکین-
ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویکردەوە: رێکخراوی تیرۆرسی داعش
بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی دوێنێی سوریا راگەیاند کە تیایدا چوار ئەندامی هێزە
ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کوژران.
ئاماژەی بەوەشکرد: رێکخراوەکە لە راگەیەندراوێکدا هەواڵەکەی
پشتڕاستکردووەتەوە و باسی لەوەکردووە، چەکدارەکانیان لە رێگەی چەکی رەشاشەوە
کردەوەکەیان ئەنجامداوە.
شایەنی باسە جگە لە رووداوەکەی دوێنێ یەکشەممە، رۆژی
شەممەش دوو سەربازی ئەمەریکی و وەرگێڕێکی مەدەنی لە وڵاتی سوریا لەلایەن رێکخراوی
داعشەوە کوژران.