چی روویدا: دەرباز
کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی
نیشتمانی کوردستان، پێشوازیکرد لە محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی
ئێران لە عێراق و وەفدی هاوڕێی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت:
لە دیداەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکە و پێشهاتە نوێیەکان لە عێراق و هەرێم، پرسی
پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و هەرێم کرا.
چی وترا: دەرباز کۆسرەت
رەسوڵ رایگەیاند: خواستی یەکێتی ئەوەیە کورد بە یەکگرتووی لە بەغدا بێت و بەشداری
حکومەتی نوێ بکات، لە هەرێمیش هەرچی زووە کابینەی نوێ پێکبهێنرێت.
ئەمەش هەیە: سەقامگیری
ناوچەکە و پەیوەندییە لەمێژینەکانی نێوان کورد و کۆماری ئیسلامی ئێران تەوەرێکی تری
کۆبوونەوەکە بوو.
لەوبارەیەوە: جەختکرایەوە
لە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕە کەلتوری و بازرگانی و مرۆییەکانی نێوان هەردوو گەلی کورد و
کۆماری ئیسلامی ئێران