راچڵەکین-
نوسینگەی راگەیاندنی
چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد: چوارچێوەکە 254هەمین
کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئەنجامدا.
باسی لەوەشکرد: ئامانج
لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی ئەولەویەتە نیشتمانییەکانی پەیوەست بە قۆناغی داهاتوو،
هەروەها گفتوگۆکردن بوو لەبارەی رێگاکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.
روونیشی کردەوە: چوارچێوەی
هەماهەنگی داوایکردووە، بە زووترین کات دانیشتنی پەرلەمان عێراق ئەنجام بدرێت و
دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرێت، هاوکات جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی گفتوگۆکان
لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت.