كەشی ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان چۆن دەبێت؟

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 247

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە كانونی یەكەمی 2025 ئاسمانی هەرێم لە كاتەكانی بەیانی لە هەندێ ناوچە تەمێكی چڕ دەبێت پاشان لە كاتەكانی نیوەڕۆ كاریگەری كەم دەبێتەوە . سنووری پارێزگای سلێمانی ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت بە درێژای كاتەكان، لە سنووری پارێزگای هەولێر تاكاتەكانی نیوەڕۆ تەم دەبێت، پاشان لە گەڵ هاتنی كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەكی لاوازی  دەریای ناوەڕاست  بۆ سەر سنووری پارێزگای دهۆك كەشی ئەو پارێزگایە و ناوچە شاخاوییەكانی بەردەوام هەور دەبێت  لەگەڵ نمە بارانی كەم و بارینی بەفر  لە سەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكان، كاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە ڕوو لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان و ناوچە شاخاوییە بەرزەكانی  سنووری پارێزگای هەولێر دەكات  بەردەوام دەبێت تا كاتەكانی شەو.

لەگەڵ كاریگەری ئەم بەفرو باران بارینەی هەیە، لەسەر بەشێك لە قەزای شنگاڵ و شاخی شنگاڵ لە بەرزی 1400 م ئەگەری بەفر بارین هەیە. پلەكانی گەرماكەمێك نزمدەبێتەوە.

سبەینێ چوارشەممە 17ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە كاتەكانی بەیانی زوو ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان.لەسەنتەری پارێزگاكان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، هەروەها لە بەرە بەیانی زوو ئەگەری بەفرێكی كەم لە سەر ناوچە شاخاویە سنوورییەكان هەیە.

پلەكانی گەرمابەرزترین پلە  بەرز دەبێتەوە و نزمترین پلە نزم  دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆك : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :13  پلەی سیلیزی
كەركوك : 15 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 12 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 9پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 15 پلەی سیلیزی

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن