راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوكردەوەو پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما بەرزببێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-12-2025، ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سبەینێ هەینی 19-12-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
دهۆك : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
كەركوك : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
سۆران : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی