دەروازەیەكی سنووری هەرێمی كوردستان دادەخرێت

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 277

راچڵەكین-

هاتوچۆكردن و گەشتكردن لە سنوری دەروازەی (زێت) رادەگیرێت، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەكەش دەڵێت:"هۆكاری داخستنەكە كاركردنە لە رێگای دەروازەكە لە سنوریی توركیادا."

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی كانوونی یەكەمی 2025 بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت هاووڵاتییان و گەشتیارانی سنوورەكەی ئاگاداركردووەتەوە، سبەینێ هەیینی هاتوچۆكردن لە دەروازەكەدا دەوەستێت.

وەستانی هاتوچۆكردن كاتییە و رۆژی دووشەمە 22ی كانوونی یەكەمی 2025 ئاسایی دەبێتەوە و  دەروازەكە بەڕویی گەشتیاراندا دەكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت ئاماژەی بەوەكردووە :" هۆكاری داخستنەكە كاركردنە لە رێگای دەروازەكەدا، لەڕووی دەروازەی دەرەجیكی دیووی توركیاوە".

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن