هێمن عەبدولقادر
خودا لەم چیرۆكەدا ویستی پێمان بڵێ كە سەیری ڕووكەش و ناوی ئاژەڵەكان مەكەن (كە زۆرجار هەندێكیان وەك ئاژەڵێكی نزم و پیس و گڵاو سەیر دەكرێت)، بەڵكو سەیری كردار و هاوڕێیەتییەكەی بكەن. كاتێك ئامانجەكەی پاك بوو، خودا لە كتێبە گەورەكانی خۆیدا باسی دەكات .واتا ئامانج لە رووكەش گرنگترە ، برسێتی و بەزەیی لە پێش ترس و پیسیەوەیە
خودا لە قورئاندا ویستی نیشانی بدات كە وەفا و ئەمەكداری (تەنانەت لە ئاژەڵێكیشدا بێت) لای خودا بەرز دەنرخێنرێت. ئەم سەگە بەهۆی دڵسۆزیی بۆ خاوەنەكانی، شەرەفی ئەوەی پێدرا كە تا قیامەت ناوی لەگەڵ پیاوچاكان ببرێت.
خوای گەورە دەفەرموێت (ۆكَلْبُهُم بَاسِگٌ ژِرَاعَیْهِ بِالْۆصِیدِ)، واتە "سەگەكەیان دەستەكانی ڕاخستبوو لە بەردەرگاكەدا". ئەگەر سەگەكەش وەك مرۆڤەكان وەرگەڕایە و بجوڵایە، شێوەی پاسەوانیكردنەكەی تێكدەچوو. مانەوەی بەو شێوەیە (دەست ڕاخراو) وای دەكرد هەركەسێك بیبینێت وا هەست بكات كە سەگەكە بەئاگایە و پاسەوانی دەكات، ئەمەش ترسێكی زیاتری دەخستە دڵی ئەو كەسانەی بییانویستایە بچنە ژوورەوە.
خودا فەرمووی (ۆنُقَلِّبُهُمْ) بنەمایەكی سەرەكی لە زانستی پەرستاریدا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو نەخۆشانەی بێهۆشن یان ئیفلیجن؛ پێویستە هەموو ٢ كاتژمێر جارێك وەرگێڕدرێن بۆ ئەوەی تووشی (Bedsores) نەبن ، بەڵام سەگ لەبەر ئەوەی بەشێك لە رژێنەكانی لە رێگەی پێستەوە نییە نەمانجوڵاند.
هەڵبژاردنەكانی خودا و بۆ ئاژەڵێكی تایبەت لەگەڵ كۆمەڵێك پیاوی گەورە ماناو مەغزای قوڵی پشت ووشەكان زۆرێك لەسەرنج و تێروانینی ئێمە وەك مرۆڤ ، وەك ئیماندار دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
ئاژەڵ پەرست مەبن بەڵام بێنرخ و سوك و بێزراویش سەیریان مەكەن هەموو دروستكراوێكی خودا مافی ژیانی هەیە
نیشاندانی میهرەبانی خودا بۆ هەموو بوونەوەران وەك یەكە هێنانە ناوەوەی سەگێك لەم باسەدا نیشانەی ئەوەیە كە ڕەحمەت و میهرەبانی خودا تەنها بۆ مرۆڤ نییە، بەڵكو هەموو دروستكراوەكانی تریش دەگرێتەوە كە لەسەر ڕێگای حەق جێگیر بن.
مەگەر چی شتێك لەمافی ژیان و بەزەیی هاتنەوە حەقترە؟