راچڵەكین -
لە ویلایەتی كارۆلاینای باكوور فڕۆكەیەك لەكاتی نیشتنەوەی لە فڕۆكەخانەیەكی ئەو ویلایەتە، تێكشكا و بەهۆیەوە چەند سەرنشینێك گیانیان لەدەستدا.
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆكەیەكی مەدەنی لەجۆری سیسنا سی 550، كە خاوەندارییەتییەكەی بۆ سەرمایەدارێك دەگەڕێتەوە، لەكاتی نیشتنەوەی لە فڕۆكەخانەی ستیتسفیل لە ویلایەتی كارۆلاینای باكوور، تێكشكا و تەقییەوە.
بەوتەی نوسینگەی فەرماندەی پۆلیسی ویلایەتەكە، لەئەنجامی تێكشكانی فڕۆكەكە، چەند سەرنشینێك گیانیان لەدەستداوە، بەڵام تائێستا ژمارەی قوربانییەكان ئاشكرا نەكراوە و لێكۆڵینەوەش لەبارەی رووداوەكە دەستی پێكردووە.