راچڵەكین-
سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) رایگەیاند، گردبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی دەم پارتی لەشاری ئامەد، هیچ كێشەیەكی تێدا نییەو لەچوارچێوەی ئازادی ڕادەربڕیندایە.
پێشتر دەم پارتی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، رۆژی 4ی كانوونی دووەم گردبوونەوەیەكی جەماوەری لەشاری ئامەد لەبازری كوردستان ڕێكدەخەن.
لەوبارەیەوە دەولەت باخچەلی رایگەیاند، لە چوارچێوەی سنوورە رەواكانی ئازادیی بیروڕا و بەپێی یاسا و دەستوور، هەموو كەس و پارتێكی سیاسی مافی كۆبوونەوە، خۆپێشاندان و سازكردنی كۆبوونەوەی جەماوەرییان هەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە:" بە بڕوای من رێكخستنی ئەم گردبوونەوە جەماوەرییەی دەم پارتی هیچ لایەنێكی نەرێنی و رێگریكردنێكی نییە".
باخچەلی لەبەشێكی پەیامەكەیدا ڕوونیكردووەتەوەو، دەڵێت: "هیوادارم ئەوە لەبیر نەكرێت؛ لە بانگەوازەكەی 27ی شوباتی 2025ی رێبەری دامەزرێنەری پەكەكەدا (عەبدوڵا ئۆجەلان)، بە روونی دیارە كە داواكاری بۆ ئازادبوون بوونی نییە. ئەم بانگەوازە بۆ ئێمە تاكە پێوەر و بەڵگەی پابەندبوونە".