عومرەكارێكی كورد لەسعودیە كۆچی دوایی كرد

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 129

راچڵەكین-

عومرەكارێكی كورد كە تەمەنی سەروو 60 ساڵە لە سعودیە بەهۆی جەڵتەی مێشك كۆچی دوایی كرد.

‎كاروان ستوونی، وتەبێژی حەج وعومرەی هەرێمی كوردستان كوردستان رایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە 18ی كانوونی یەكەمی 2025 عومرەكارێكی كورد بەناوی سەباح عەبدوڵا مەحموود لە سعودیە كۆچی دواییكرد.
 
‎ "عومرەكارەكە خەڵكی شاری هەولێرە، دوای تەواوكردنی عومرە لەڕێگەی گەڕانەوە لە نزیك شاری سكاكا تووشی جەڵتەی مێشك بووە و كۆچی دوایی كردووە." ستوونی وا دەڵێت.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە 13 عومرەكاری كورد لەسعودیە كۆچی دواییان كردووە.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن