راچڵەكین
دەرباز كۆسرەت ڕەسول، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەبۆنەی هەڵبژاردنی د. بەرهەم ساڵح وەك كۆمسیاری كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەكرد.
دەرباز كۆسرەت ڕەسول، لەپەیامەكەیدا دەڵێت:" ئەم هەواڵە كاكی كاكانی زۆر دڵخۆشكرد، وەك دۆستێكی راستەقینەت شانازی بەم دەستكەوتەت دەكات، دڵنیاین لێرەوە جیهان شاهێدی ئەو گۆرانكارییە دەبێت كە بیری فراوانی تۆ و توانستە دیبلۆماسییەكەت بەدیدەهێنێت."
دەقی پەیامەكەی دەرباز كۆسرە ڕەسول/
برای بەڕێزمان دكتۆر بەرهەم ساڵح
بەبۆنەی هەڵبژاردنت وەك كۆمسیاری كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان UNHCR پڕ بەدڵ پیرۆزبایت لێدەكەین.
هەر لەیەكەمین دیدارمان هەستێكی قوڵمان هەبوو كەوا سەرجەم سنورە لۆكاڵییەكان تێدەپەرێنی و پێگەیەكی جیهانیت دەبێت، ئەمڕۆ ساتی بەدیهاتنی ئەو پێگە نێودەوڵەتییە شایستەیەیە بە دیبلۆماتكارێكی گەورەی كورد، كە مایەی شانازی زۆرە بۆ هەموومان.
ئەم دەستكەوتە بەسەرەتای قۆناغێكی نوێ دەزانین و پێشهاتێكی نوێیە كە كوردێك بەلێهاتووییەوە دەتوانێت پرسێكی هەستیاری نێودەوڵەتی بەرێوەببات، كاركردنت لەسەر رێبازی مام جەلال و بیری یەكێتیانە بووە مایەی شانازی بۆ هەمووان.
ئەم هەواڵە كاكی كاكانی زۆر دڵخۆشكرد، وەك دۆستێكی راستەقینەت شانازی بەم دەستكەوتەت دەكات، دڵنیاین لێرەوە جیهان شاهێدی ئەو گۆرانكارییە دەبێت كە بیری فراوانی تۆ و توانستە دیبلۆماسییەكەت بەدیدەهێنێت.
هیوادارین لەم وێستگە گرنگەی ژیانت سەركەوتنێكی دیكە بخەیتە سەر كاروانی سەركەوتنەكانی دیكەت بۆ كوردو كوردستان و عیراق و گەلانی ستەمدیدە، كار بۆ ئاشتی و سەقامگیری جیهانی بكەیت، وەك چۆن هەمیشە كارت بۆ خۆشگوزەرانی هەمووان كردووە.
دەرباز كۆسرەت رەسول