دوو کەس بەهۆی غازی زۆپاوە گیانیان لەدەستدا

کوردستان

17 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 325

راچڵەکین- 

درەنگانێکی شەوی رابردوو بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوو کەس لە ناوچەی گەشتیاری مێرگەپانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی غازی زۆپاوە لەکاتی خەودا گیانیان لەدەستداوە و هەردوو قوربانییەکەش پیاون.

زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاری بە شوێنی رووداوەکە، تەرمەکان گواستراونەتەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی، هەروەها هەردوو قوربانییەکە بە رەگەز عەرەبن.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن