کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 27

راچڵەکین- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکرد: سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پاشان لە کاتەکانی ئێوارە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن