پێنج کەس لەسەر رووداوەکەی دوێنێی گەرمیان دەستگیرکران

کوردستان

14 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 159

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی پێنج کەسی لەسەر شەڕەکەی دوێنێ راگەیاند.

سەربەرز عومەر وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: پێنج کەس لەسەر رووداوەکەی دوێنێی گوندی خاڵەبەگی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشكرد: دوو لە دەستگیرکراوەکان خۆیان رادەستی هێزەکانمان کردووە و سیانەکەی دیکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

شایەنی باسە ئێوارەی دوێنێ هەینی لە گوندی خاڵەبەگی سەر بە قەزای رزگاری، لەسەر کێشەی زەویوزار شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و بەوهۆیەشەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و لەو چوارەش سیانیان برای یەکترن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن