راچڵەکین-
ئاراس محەمەد بەڕێوەبەری رێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە
سلێمانی رایگەیاند: لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنی پڕکردنەوەی فۆڕمی خۆراک کارا کراوەتەوە
و ئەو کەسانەی خۆیان لە سیستمە تۆمارنەکردبوو، دەتوانن ئێستا ناوی خۆیان تۆمار
بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد: قۆناغی خۆتۆمارکردنی بێبەرامبەر لە
ئێستادا کۆتایی هاتوووە و هەر کەسێک ناوی خۆی تۆمار بکات دەبێت شەش هەزار دینار لە
رێگەی ڤیزا کارتەوە بۆ ئەو مەبەستە بدات.