سەرۆكی پاكستان گەیشتە عیراق

عێراق

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 187

راچڵەكین -

سەرۆكی پاكستان بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە عیراق و بڕیارە سبەینێ كۆبوونەوەی فراوان لەنێوان شاندی هەردوو وڵات بەڕێوەبچێت.

ماڵپەڕی فەرمی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بڵاویكردەوە، ئەمشەو 20-12-2025، ئاسف عەلی زەرداری، سەرۆككۆماری پاكستان، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە بەغدا و لە فِۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، لەلایەن وەزیری رۆشنبیریی عیراقەوە پێشوازی لێكرا.

وەك لە راگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراقدا هاتووە، بڕیارە سبەینێ یەكشەممە، رێوڕەسمی پێشوازیكردن لە سەرۆكی پاكستان ئەنجام بدرێت و دواتر كۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەنێوان د. لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عیراق و ئاسف زەرداری بەڕێوەدەچێت، پاشان كۆبوونەوەی فراوانی نێوان شاندی هەردوو وڵات دەستپێدەكات.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن